بیوگرافی ڕەند زارعی

ساڵی ١٩٨٢ زایینی لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. لە ئێران خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی تەواو کردووە. پاشان بۆتە پێشمەرگە و ماوەی دە ساڵ، لە باشووری کوردستان ژیاوە. لەو ماوەیەدا، خوێندنی لە بواری کارگێڕی لە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە تەواو کردووە. دواتر ڕووی لە هەندەران کردووە و لە وڵاتی نۆڕوێژ گیرساوەتەوە. لە نۆڕوێژ دەستی بە خوێندنی دواناوەندی کردۆتەوە و پاشان هەر لەو وڵاتە، لە زانکۆی ئۆسڵۆ، خوێندنی کۆمەڵناسی تا ئاستی بەکالۆریۆس تەواو کردووە. دواتر بۆ وڵاتی سوید کۆچی کردووە و هەر لەو وڵاتەش سەرقاڵی کار و خوێندنە.

لاپەڕەکانی نووسەر: